سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میونشن کۆ بوونەوە
نێچيرڤان بارزانى له په‌راوێزی دیداره‌کانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلنکن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريکا کۆ بووه‌وه. ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە "بارزانی و بلنکن ده‌رباره‌ی دوايين سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ واشنتۆن و گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مريکا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کانى ئه‌مريکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێککه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتيژيى نێوانیان و دۆخى عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه". بلنکن پابه‌نديى وڵاته‌که‌ى به په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها به بايه‌خه‌وه باسى له پهيوندييهکانى هه‌ولێر ـ به‌غدا کرد که زۆر گرنگه په‌يوه‌ندييه‌کى سه‌قامگير بێت و کێشه‌کانيان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. لای خۆیه‌وه نێچيرڤان بارزانى، ئاماژه‌ى به گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مريکا بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه.